ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک خۆکوژ په‌لاماری ناوه‌ندی کولتوری و ڕۆشنبیری به‌ریتانیان له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان دا و شه‌ڕێـکی چه‌ند کاتژمێری هه‌ڵـگیرسـا و تیایدا به لای که‌م 8 که‌س کوژران که یه‌کێـکیان سه‌ربازێـکی ناتۆ بووه.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند که هاوکاتی 92 هه‌مین سـاڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌فغانسـتان له به‌ریتانیا کراوه.
هێرشه‌که به‌وه ده‌سـتیپـێـکرد که خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بڕ له ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌رکی سه‌ره‌کی ناوه‌نده‌که ته‌قانده‌وه و هاوکات خۆکوژێـکی دیکه خۆی به ناو ناوه‌نده‌که‌دا کرد.
پاشـان 3 چه‌کداری دیکه‌ش خۆیان به نێویدا کرد و که‌وتنه شه‌ڕێـکی 8 کاتژمێری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی. دواتر هێزه‌کانی ناتۆ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که و به‌هانای پـۆلیس و سه‌ربازانی ئه‌فغانیـیه‌وه چوون. شه‌ڕه‌که به کوژرانی هه‌موو چه‌کداره‌کان کۆتاییهات.
به لای که‌م 8 که‌س کوژران، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی و یه‌ک سه‌ربازی هاوپه‌یمانان. ناتۆ ڕه‌گه‌زنامه‌ی سه‌ربازه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کردووه. پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی گوتیان 9 که‌س کوژراون. هه‌روه‌ها به لای که‌م 16 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ده‌می هێرشه‌که‌دا 3 هاوڵاتی بیانی له ناوه‌نده‌که‌دا بوون. کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانی ده‌ڵێن 2 هاوڵاتی ئه‌وان له‌وێ بوون له‌گه‌ڵ یه‌کێـکی ئه‌فریکای باشور و هه‌رسێـکیان به سه‌لامه‌تی ڕزگارکراون.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئه‌فغانسـتان (ولیه‌م پاتی) گوتی هیچ هاوڵاتیـیه‌کی به‌ریتانی له هێرشه‌که‌دا زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه. گوتیشی هێرشێـکی زۆر دڕندانه بووه و به کوژرانی چه‌ندین ئه‌فغانی ته‌واوبوو.
حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی و ناتۆ سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌یان کردووه.