له چواره‌م ڕۆژی توندوتیژی نوێی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، میلیتانه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به لای که‌م 17 ڕۆکێتی دیکه‌یان گرتووه‌ته ئیسرائیل و ئیسرائیلیش هێرشێـکی ئاسـمانی کردووه‌ته سه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
کۆی زیانه گیانیـیه‌کانی ئاکامی ئه‌و توندوتیژیانه، کۆژرانی15 فه‌ڵه‌سـتینی و 9 ئیسرائیلی و 5 میسری.
پـۆلیسی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئیسرائیل ژماره‌یه‌کی زۆریان له ئه‌ندامانی حه‌ماس له باشوری که‌ناری ڕۆژئاوا ده‌سـتگیرکرد، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له دواترین هێرشه ڕۆکێتیـیهکانی له غه‌ززوه کرانه سه‌ر باشوری ئیسرائیل.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه به‌رده‌وام هێزه‌کانی ئیسرائیل و میلیتانه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان هێرش ده‌که‌نه‌وه سه‌ر یه‌کتری، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک فه‌ڵه‌سـتینی له ناو ئیسرائیل له نزیک سنووری میسره‌وه چه‌ند پـۆسهیهکیان بۆ ئیسرائیلیـیه‌کان نایه‌وه و 8 که‌سیان لێ کوشتن.
ئیسرائیل ده‌ڵێت میلیتانه‌کانی که‌رتی غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 100 ڕۆکێتیان گرتووه‌ته باشوری ئیسرائیل و له هێرشێـکی ڕۆکێتیدا پـیاوێـکی ئیسرائیلی کوژراوه. هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئیسرائیل زیاتر میلیتانه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی کوشـتووه. خه‌ڵـکی سیڤیلیش له هه‌ردوو لادا بریندابوون.
پـێنج له ئه‌ندامانی هێزی پـۆلیسی میسر له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل میسر کوژران له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئیسرائیل ڕاوه‌دونانی فهڵسـتینیـیه هێرشبه‌ره‌کانیان ده‌کرد. کوژرانی ئه‌و پـۆلیسـانه بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی میسر.
کۆمکاری عه‌ره‌ب هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆی سه‌رزه‌نشتکرد و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ کۆتاییهێنان به‌و هێرشـانه.