له هه‌واڵه‌کانی ته‌ندروستی، ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی کرده‌وه توێژینه‌وه نوێیه‌کان ده‌رده‌خات به‌کارهێنانی تیشکی سه‌روو ده‌نگ له‌سه‌ر مل و سه‌ری مرۆڤ له‌وانه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پێشبینی کردن یان ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونی وه‌ستانی مێشکیان هه‌یه به‌هۆی ته‌سکبوونه‌وه‌ی شا ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ری ملیان و پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری بۆ فراوان کردنی ئه‌و ده‌مارانه هه‌یه.
توێژه‌ره‌وه‌کان ڕوونیان کرده‌وه ته‌سکبوونه‌وه‌ی شا ده‌ماره‌کانی خوێنبه‌ر له ملی مڕۆڤدا نه‌خۆشییه‌کی به‌ربڵاوه ، ڕووشده‌دات بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی ئازار یان ناله‌باری لای نه‌خۆشه‌کان ده‌ربکه‌وێت. ده‌شڵێن ئه‌و ده‌مارانه بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆێن بۆ مێشک زۆر گرنگن ، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵ له ناوه‌وه‌ی لووله ده‌ماره‌کاندا، ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕبوونی سرووشتی خۆێن. به‌م پێ‌یه‌ش تیشکی سه‌روو ده‌نگ ده‌بێته یه‌که‌م ڕێگا بۆ ده‌ستنیشان کردنی جێگای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ورییانه و ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه.
توێژینه‌وه‌کان له سه‌ر نزیکه‌ی 450 که‌س ئه‌نجام دراوه له‌وانه‌ی ته‌سکبوونه‌وه‌ی له‌به‌رچاو له شا ده‌ماری ملیاندا هه‌بووه ، له ڕێگه‌ی تیشکی سه‌روو ده‌نگه‌وه پشکنینیان بۆ کراوه، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له ژێر چاودێریدابوون 20 که‌سیان تووشی وه‌ستانی لایه‌کی مێشک بوون.
دکتۆر لارس مارکوارت به‌شدار له توێژینه‌وه‌که‌دا پزیشکی بواری هه‌سته‌ده‌مار له زانکۆی ئیرلانگن نۆرنبێرگ له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت "که‌سانێکی زۆر پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌کی نه‌خۆشیه‌که پێیانه‌وه دیار بێت" .
دکتۆر مارکوارت ئاماژه‌شی به‌وه‌دا وه‌ستانی لایه‌کی مێشك ده‌بێته هۆی ئیفلیجی و گۆجی له په‌لو له‌شی مرۆڤدا و ده‌شڵێت دوو جێگا ده‌بێت پشکنینی بۆ بکرێت یه‌که‌م شا ده‌ماره‌کانی مل و دووهه‌م ده‌ماره‌کانی سه‌ری مرۆڤ، کاتی پشکنینه‌که 1 کارژمێری پێده‌چێت و شیکردنه‌وه‌ی داتاکانی کارێکی زۆر ئاسان نییه.
مارکوارت ووتیشی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زۆر به گه‌وره‌یی و به‌رفراوانی ئه‌نجام نه‌دراوه به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت له‌داهاتوودا کاری پێبکرێت.