فڕۆکەخانەی کابوڵ پڕ بووە لە خاشاک، پاش ئەوەی هێزە بیانییەکان ڕۆژی 30ی مانگی 8 لە کشانەوە بێسەروبەرەکەی خۆیان تەواو بوون و زیاتر لە 120 هەزار کەسیشیان لەو وڵاتەوە گواستەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەشدا ئاماژەش بە زیانە گیانییەکان کراوە و دەڵێت دووان لە سەربازەکان ڕۆژی شەممە کوژراون و سێهەمیشیان ئەمڕۆ یەکشەممە کوژراوە و دەشڵێت زۆربەی ئەو هێرشانەش کراونەتە سەر ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەلاتی ئۆکرانیا.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، شێخ موحەمەد نوسیویە، لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی ڕژێمی نوێی ئەفغانستاندا کۆبۆتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر وتووێژەکان باس نەکردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە "لە ئاکامی هێرشە بۆمبیەکەی ڕۆژی شەممەی ناو سوریادا، سەربازێکی تریش کوژراوە و ژمارەی سەربازە کوژراوەکان بەرزبۆتەوە بۆ 3 سەرباز."
ئەسینا و واشنتۆن لە ساڵی 2019دا ڕێککەوتنێکی بەرگرییان مۆرکرد و بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەتوانن دامەزراوە لەشکرییەکانی یۆنان بە شێوەیەکی فراوانتر بەکاربهێنن. ئەم ڕیککەوتنەش هاوکاتی سەردانێکی مایک پەمپەیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا کرا بۆ یۆنان.
ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ڕۆژی شەممە گەیشتە تاران بۆ وتووێژکردن لەسەر هاوکارییەکانی نێوان هەردولا.
سەرۆکی تونس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ 2 کەناڵی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت "چەندێک بکرێت بە زوویی" حکومەتی نوێ پێکدەهێنێت پاش ئەوەی ئەندامانی ئەو حکومەتەی دەستنیشان دەکات.
ئەم سەردانەی موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق بۆ تاران، یەکەمین سەردانی ڕێبەرێکی بیانییە بۆ ئێران لەوەتای ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی توندڕەوی ئێران پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەی گرتۆتە دەست.
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی یانزەی سێپتەمبەر هیچ گوتارێکی پێێشکەش نەکرد کاتێک سەردانی ئەو سێ ناوچەیەی کرد کە لە ڕێگەی چوار فڕۆکەوە بیست ساڵ لەمەوبەر هێرشیانکرایە سەر و نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
جۆرج دەبلیو بوش، کە سەرۆکی ئەمەریکا بوو لە کاتی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەلقاعیدە ئیرادەی بەهێزی گەلی ئەمەریکایان نیشان دا کە چۆن لە کاتی تەنگانە و چرکەساتی مێژووی بە یەکگرتوویی دەمێننەوە
جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامڵا هێرس لە گوتارێکدا بەبۆنەی بیست ساڵەی یادی هێرشە تێرۆریستییەکانی یانزەی سێپتەمبەری 2001 ەوە جەختیکردە سەر پێویستی یەکگرتوویی ناوخۆیی بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکە بەسەر ئەو بەربەستانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبێتەوە
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاژن ئێلیزابێثی بەریتانیا بە بۆنەی 20 هەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرەوە هەریەکەیان بەیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە و هاوسۆزی خۆیان دەربڕی
سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن، لە گوتارێکدا بۆ یادی بیست ساڵەی هێرشە تێرۆریستییەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001 ، هەوڵی دا روونیبکاتەوە ئەو توندڕەوانەی هێرشیان کردە سەر وڵاتەکەی و نزیکەی سێ هەزار کەسیان کوشت نوێنەرایەتی ئاینی ئیسلام ناکەن
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕافایل گرۆسی لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا گەشت بۆ تاران دەکات لەپێناو ئەو گفتوگۆیانەی کە ڕەنگە بتوانێت تەنگەژەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا ئاسان بکات
دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئەمەریکا دەڵێن پێشبینی دەکرێت سەرۆک جۆ بایدن داوای کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی بکات بۆ دابینکردنی زیاتری ڤاکسینی دژی کۆڤید-19.
بە ماوەیەکی کەم پێش گەیشتنی ئەنتۆنی بلینکن، کاربەدەستێک ئاشکرای کردوە کە 4 هاوڵاتی ئەمەریکایی، ئەفغانستانیان جێهێشتووە بە ئاگاداری تاڵیبان، ئەمەش یەکەم پرۆسەی گواستنەوەی ئەمەریکایە پاش تەواو بوونی کشانەوە مشتومڕ لەسەرەکەی لەشکری ئەمەریکا لە ئەفغانستان.
ویراتوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانە لەشکرییەکاندا چارەسەری تەندروستی وەردەگرت، بەڵام لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی لەشکریدا هیچ باسێکی لەوە نەکردووە، بۆچی لە نەخۆشخانە بووە.
موحەمەد حوسەین، سەرەک وەزیری سۆماڵیا بە فەهد یاسین، سەرۆکی دەزگای نیشتمانی هەواڵگری ڕاگەیاندووە تا لە کارەکەی دور بکەوێتەوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ڕاپۆرتێکی یەکلاکەرەوە ئامادە بکات لەسەر کوشتنی کارمەندێکی دەزگاکەی.
ئەم بڕیارە بۆ ئازادکردنە مەرجدارەکەی زوما، دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی نیشتمانی ئافریکا بووە.
هێزە تایبەتەکانی لەشکر، وەزیرەکانی حکومەتەکەی کۆندی و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکانی حکومەتیان بانگهێشت کردووە بۆ کۆبوونەوەیەک و دەشڵێن "ئەوەی ئامادە نەبێت لەو کۆبوونەوەیەدا بە یاخیبوون دادەنرێت."
زیاتر نیشـان بده