Accessibility links

قەتەر داوای ئاشتبوونەوەی ئەفغانیەکان دەکات و فەڕەنساش ئاگاهی دەدات


وەزیری دەرەوەی قەتەر و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا
وەزیری دەرەوەی قەتەر و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا

وەزیری دەرەوەی وڵاتی قەتەر هاوکاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوشانە فەڕەنساییەکەیدا، داوای "ئاشتبوونەوەی نیشتمانی" دەکات لە ئەفغانستان.

ئەم ئاشبوونەوەیەش بە هەنگاوی سەرەکی دادەنرێت بۆ سەقامگیری لەو وڵاتەدا.

قەتەر دەمێکە ڕۆڵی ناوبژیکاری هەیە لە ئەفغانستاندا و میوانداری وتووێژەکانی تاڵیبانیشی کردوە لەگەڵ ئەمەریکادا هاوکاتی بەڕێوبەرایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و هەروەهاش میوانداریی وتووێژی تاڵیبان و حکومەتی پێشووی لەکارخراوی ئەفغانستانیشی کردووە کە سەر بە ڕۆژئاوا بوو.

شێخ موحەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی دەڵێت "قەتەر پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە بە مەبەستی ئاشتەوایین لە ئەفغانستاندا. ئێمە لەو بڕوایەداین ئاشبوونەوەی نیشتمانی تەنها ڕێگەیەکی پارێزراوە بۆ سەقامگیری ئەفغانستان لە ئایندەدا."

وەزیری دەرەوەی قەتەر، ڕۆژی یەکشەممە بووە گەورەترین ڕێبەری بیانی سەردانی حکومەتەکەی تاڵیبان بکات و لەگەڵ مەلا موحەمەد حەسەن ئاخوند، سەرەک وەزیری نوێی ئەفغانستاندا کۆببێتەوە، بەپێی سەرچاوەکانی تاڵیبان.

ئەمڕۆش دووشەممە، شێخ موحەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی، ئاماژەی بەوە کردووە، مشتومڕەکان لەسەر ئەگەر و نەگەری دانپێدانانی دیپلۆماتیانە بە تاڵیباندا، زیاد لە پێویستن و دەبێت جەختکردنەوەکان لەسەر بەشداری بێت.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی دانیان نەناوە بە فەرمانڕەوایەتی تاڵیباندا، بە وڵاتی قەتەریشەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش دەڵێت "ئەم پرسە کەوتۆتە سەر پەیمانەکانی تاڵیبان لەسەر ژنان و خوێندن و هەروەها مافەکانیش، تا ئێستا ڕاگەیەندراوەکانی تاڵیبان لەسەر ئەم پرسانە هەن، بەڵام هیچ کارێک نەکراوە."

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت " بەردەوامدەبین لە فشارەکان بە هەموو ئاستێک بۆسەر تاڵیبان تا ئەو پەیمانانەی داونی جێبەجێیان بکات."

XS
SM
MD
LG