Accessibility links

3 سەربازی تورکیا لە سوریا دەکوژرێن


ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا لە ئاکامی هێرشێکی ڕۆژی شەممە لەناو سوریادا دەبێتە 3 سەرباز.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە "لە ئاکامی هێرشە بۆمبیەکەی ڕۆژی شەممەی ناو سوریادا، سەربازێکی تریش کوژراوە و ژمارەی سەربازە کوژراوەکان بەرزبۆتەوە بۆ 3 سەرباز."

کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن لە کاتی گەڕانەوەی یەکێک لە یەکەکانی لەشکری تورکیا لەو ئەرکی چاودێرییەی پێی سپێردرابوو، و هەروەها پەیامنێرێکی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس بۆ ڕوماڵکردن لەگەڵ ئەو یەکە لەشکرییەدا بووە، لەسەر ڕێگەیەکینزیک شاری ئیدلب،تەقینەوەی بۆمبێک بووە مایەی کوژرانی 2 سەرباز و هەروەها بریندار بوونی 3 سەربازی تریش، دەشڵێن دوای ئەوەی بریندارەکان کە لە ڕەوشێکی ناجێگیری تەندروستیدان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، یەکێک لە بریندارەکان مردوە.

بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەک لە باشوری تورکیادا.

هەرێمی ئیدلب لە سوریا، دواترین پێگەی جیهادییەکان و سەرهەڵداوانی سوریاییە لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG