دەزگای زیندانەکانی ئیسرائیل دەڵێت کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، خەڵکی ناوچەکە ئاگاداری کردوونەتەوە کە چەند گومانبارێکیان لە دەرەوەی زیندانی جەلبوع بینیوە لە باکوری وڵاتەکە.
کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزی باڵادەستی شیعە ئاینزاکانی ناوچەکە، لەوەتای ئەم بزووتنەوە ئیسلامییە سوننە ئاینزایەی تاڵیبان لە ڕۆژی 15ی مانگی 8ەوە دەستیگرت بەسەر ئەفغانستاندا، خۆی ڕاگرتبوو لە ڕەخنە و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر تاڵیبان.
دادگا سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی داوە بەسەر ئەم ڕێبەرەی ئۆپزسیۆنی بێلاروسدا لەسەر بنچینەی ئەو تاوانەی لە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانییەوە ڕووبەڕووی کرابووەوە.
ئەفسەرێک بە جلوبەرگی لەشکرییەوە و سەرباز چواردەوریان دابوو دەڵێت "پاش ئەوەی سەرۆکی وڵاتەکە دەستگیرکرا، بڕیارمان داوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستوری گینیا."
مردنی سەید عەلی گەیلانی، ڕێبەری تەمەن 92 ساڵی کەشمیر، بووە مایەی بەرزبوونەوەی ئاستی پشێویەکان لەو هەرێمە مشتومڕ لەسەرەی هیمالایا، دوای ئەوەی دەسەڵاتداران ڕێگەیان دابوو بەوەی مەڕاسیمی پرسەی بۆ بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا نوسراوە "سەرۆک بایدن لە 20ەمین ساڵیادی ئەو هێرشە خوێناویانەی لەناو خاکی ئەمەریکادا ئەنجامدران، سەردانی شاری نیویۆرک و ستانی پێنسلڤانیا و هەروەها پەنتاگۆنیش دەکات."
مارک میڵی، ژەنەراڵی ئەمەریکایی بە گومانە لەوەی تاڵیبان بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە هەوڵەکانی بۆ گۆڕانکاری لە هێزێکی میلیشیاییەوە بۆ هێزێکی حکومەتیی.
ئەو هێرشەی زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوچەی ڕەشاد، کە نزیکەی 65 کیلۆمەتر لە خواروی شاری کەرکوکەوەیە، وەک ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراقی باسی کردووە، بە ماوەیەکی کەم پاش نیوەشەو دەستیپێکردووە.
ئەزهەر ئەکرەم، جێگری پشکنەری گشتی هێزەکانی پۆلیس دەڵێت 3 لە کوژراوەکان، دەستبەجێ لەگەڵ تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە ئەفسەرەکان دواتر لە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە مردووە.
بەپێی سەرچاوەکانی تاڵیبان؛ مەلا بەرادەر هاودامەزرێنەری تاڵیبان بەمزووانە حکومەتی نوێی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت، هاوکات چەکدارەکانیان شەڕی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود دەکەن لە دۆڵی پەنجشیر لە باکوری کابول
ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کەیسی حەیدەر قوربانی هاتە دەنگ و داوای لە کاربەدەستانی ئێران کردووە بڕیاری لەسێدارەدانی ئەم زیندانیـیە کوردە هەڵبوەشێنێتەوە.
هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بەشێوەیەکی سەرەکی سەنگییان خستۆتە سەر گواستنەوەی خۆیان و دیپلۆماتانی ئەمەریکاییش.
سەرچاوەیەکی تەندروستی بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئەو سزایانە لە زیندانی ناسریە جێبەجێکراون، کە بەشێکی ئەو زیندانە تایبەتە بەوانەی سزای مردنیان لەسەرە.
سەرۆک جۆو بایدن، ڕۆژی سێشەممەی وەک دوا وادە داناوە بۆ کشانەوەی هەموو هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە درێژخایەنترین شەڕی لەشکریی ئەمەریکا کە لە تۆڵەکردنەوەی هێرشە تێرۆرکارییەکانی یازدەی سەپتێمبەری ساڵی 2001ەوە دەستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی مۆزایک، کە ڕادیۆیەکی ئێف ئێمی کەرتی تایبەتە، ئەمڕۆ دووشەممە، نەبیل ئەلقورەوی سەرۆکی پارتی "قلب تونس" و غازی ئەلقورەوی برای لە ناوچەی تەبیسا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی جەزایر دەستگیرکراون.
دەمێکە ئەفغانستان گەورەترین بەرهەمهێنی ئەفیون و هیرۆیینە لە جیهاندا و سودە داراییەکانی ئەم بازرگانییە نایاساییەش، یارمەتیدەری دارایی تاڵیبانە.
داڕمانی دارایی لوبنان وەهای کردووە بەهای دراوی وڵاتەکە بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا نەوەت داببەزێت لە ماوەی 2 ساڵدا و زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی لوبنانیش بەهۆی ئەم قەیرانە داراییەوە لە ڕەوشی هەژاریدا دەژین.
دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، زۆر بە توندی کەوتۆتە بەر ڕەخنەی قورسەوە لەسەر ئەوەی کاتێک تاڵیبان دەست دەگرێت بەسەر ئەفغانستاندا، وەزیری دەرەوە دەستبەجێ نەگەڕاوەتەوە لەو پشووەی لە کەنار دەریا بەسەریدەبرد.
سودانی باشور، نوێترین وڵاتە لە جیهاندا، لەوەتای ساڵی 2011وە کە سەربەخۆیی وەرگرتووە لە ڕەوشێکی ناسەقامگیردایە و قوڵبوونەوەی ئاستی بێزارییەکانیش، پاڵنەرێک بووە بۆ هاوپەیمانێتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل و داواکردنی لە دەسەڵات لاچوونی حکومەت و دەشڵێن "زۆریان بینی و ئیتر بەسە."
دۆسێی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم باڵی کێشابوو بەسەر ئەم سەردانەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسادا.
زیاتر نیشـان بده