Accessibility links

سەرۆکی تونس داوای چاکسازی لە دەستوردا دەکات و ئەلنەهزەش داوای ڕیفراندۆم دەکات


قەیس سەعید، سەرۆکی تونس

سەرۆکی وڵاتی تونس ژمارەیەک پلانی ڕاگەیاندوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە و دەشڵێت پێویستە چاکسازی لە دەستوریشدا بکرێت.

ئەم ڕاگەیەندنەی قەیس سەعید، پاش چەند هەفتەیەکە لە بڕیارەکەی بۆ لەکارخستنی سەرەک وەزیر و ڕاگرتنی پەرلەمانی تونس.
ڕەخنەگران ئەو هەنگاوانەی سەرۆکی تونسیان بە کودەتا ناودێر کردوە.

سەرۆکی تونس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ 2 کەناڵی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت "چەندێک بکرێت بە زوویی" حکومەتی نوێ پێکدەهێنێت پاش ئەوەی ئەندامانی ئەو حکومەتەی دەستنیشان دەکات و دەڵێت دەبێت حکومەتەکەی لە دەستپاکترین کەسایەتییەکان بێت. قەیس سەعید لە دیمانەیەیدا هیچ باسێکی لە وادەیەکی دیاریکراو نەکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی تونس.

سەرۆکی تونس دەڵێت "گەلی تونس دەستوری ڕەتکردۆتەوە و دەتوانرێت چاکسازی لە بەندەکانی دەستوردا بکرێت."

پارتی ئەلنەهزەی ئیسلامی، سەرلەبەری ئەم پلانانەی سەرۆکی تونس ڕەتدەکاتەوە و پێشتریش لە ڕاپۆرتەکانی میدیای خۆیدا باسی لەو بەرنامەڕێژیانەی قەیس سەعید کردبوو.

ئەلنەهزە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئەو هەنگاوانە ڕەتدەکرێنەوە کە هەندێک لایەنی دژە دیموکراسی دەیانەوێت بیگرنەبەر. هەر گۆڕانکارییەک لە سیستەمی سیاسی و لە دەستوردا پێویست بێت بکرێت ئەوا دەبێت لە ڕێی ڕیفراندۆمەوە بێت."

XS
SM
MD
LG