Accessibility links

سەرەک وەزیری ئیسرائیل لە وڵاتی میسر


سەرەک وەزیری ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆکی میسردا کۆدەبێتەوە و ئەمەش بە یەکەمین سەردانی سەرەک وەزیرێکی ئیسرائیل دادەنرێت لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا.

بەسام رازی، وتەبێژی سەرۆکایەتی وڵاتی میسر دەڵێت "عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆکی میسر لە هاوینەهەواری شەرم ئەلشەیخ لەسەر دەریای سوور، پێشوازی لە نافتالی بێنێت کرد. ئەم سەردانەش بە مەبەستی وتووێژکردن بووە لەسەر هەوڵەکان بۆ بوژاندنەوەی پرۆسەی ئاشتی."

وڵاتی میسر کە خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانە لە جیهانی عەرەبیدا، لە ساڵی 1979دا بووە یەکەم وڵاتی عەرەب ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆر بکات پاش دەیان ساڵی دوژمنایەتی نێوانیان.

لە مانگی پێنجدا، قاهیرە ڕۆڵی سەرەکی بینی لە هێنانە ئارای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیلییەکان و ڕێکخراوی ئیسلامی حەماس، پاش 11 ڕۆژ لە شەڕێکی خوێناوی. ئەم ڕێکخراوەیفەلەستینییەکان فەرمانڕەوایەتی کەرتی غەززە دەکات.

میسر وەک بارێکی ئاسایی میوانداری ڕێبەرانی حەماس و هەروەهاش ڕێبەرانی دەسەڵاتی فەلەستینییەکانیش دەکات کە مەحمود عەباس سەرۆکایەتی دەکات و ڕکابەری یەکترن هاوکاتی پەیوەندییە دیپلۆماتی و ئاسایشی و ئابورییە بەهێزەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا.

XS
SM
MD
LG