Accessibility links

یۆنان و ئەمەریکا ڕێککەوتنی ستراتیژی بەرگری درێژدەکەنەوە


کەشتی "یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر" لە سنوری ئاوی یۆناندا
کەشتی "یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر" لە سنوری ئاوی یۆناندا

یۆنان و ئەمەریکا لە وتووێژدان بۆ درێژکردنەوەی "ڕێککەوتنەکانی تایبەتن بە بەرگری" بۆ ماوەی 5 ساڵی تر.

کریاکۆس میتسۆ تاکیس، سەرەک وەزیری یۆنان لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا بۆ پەیامنێران دەڵێت "بۆیە وتووێژ لەسەر درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی هاوکارییە بەرگریەکانمان دەکەین بۆ ماوەی 5 ساڵی تر تا بۆ لەمەودوا ساڵ بە ساڵ درێژی نەکەینەوە."

سەرەک وەزیری یۆنان دەڵێت " بۆ لەمەودوا ئامادەییەکی گرنگی ئەمەریکا لە وڵاتەکەماندا دەبێت و دەشێت لەو ناوچانەشدا ئەمەریکا بوونی هەبێت کە پێشتر لێی نەبووە."
سەرەک وەزیری یۆنان زانیاری و وردەکاری زیاتری باسنەکرد، بەڵام دەڵێت "هاوکاری ستراتیژی نێوان یۆنان و ئەمەریکا، لە بەرزترین ئاستیدایە."

ئەسینا و واشنتۆن لە ساڵی 2019دا ڕێککەوتنێکی بەرگرییان مۆرکرد و بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەتوانن دامەزراوە لەشکرییەکانی یۆنان بە شێوەیەکی فراوانتر بەکاربهێنن. ئەم ڕیککەوتنەش هاوکاتی سەردانێکی مایک پەمپەیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا کرا بۆ یۆنان.

ئەم هاوکارییە ستراتیژیانەی نێوان ئەسینا و واشنتۆن، وەک سەرەک وەزیری یۆنان دەڵێت هیچ کارێگەری نابێت بەسەر هاوکارییە ستراتیژیەکانی نێوان وڵاتەکەی و فەڕەنسا.

XS
SM
MD
LG