پارتەکانی ئۆپـۆزسیۆنی پاکستان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە زۆرەی دەدرێت بە یەکەکانی لەشکر لە میانەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت
کاربەدەستانی نەیجیریا دەڵێن لە هێرشێکی تێرۆرستیدا بۆ سەر مزگەوتێک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان 8 کەس کوژران و 5 کەسی دیکە برینداربوون
سوریا بە توندی ڕزگارکردنی سەدان ئەندامی بەرگری شارستانی ناوچەکانی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاتەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە سەرزەنشت کرد و دەڵێت ئەمە کارێکی تاوانکاریـیە
سەرچاوەیەک لە دەزگای تەندروستی عێراق دەڵێت ئەمڕۆ هەینی خۆپـیشاندەرێک لە بەردەم بارەگای ڕێکخراوی بەدر لە شاری دیوانیـیەی باشوری وڵاتەکە کوژراوە
پـۆلیسی فەڕەنسا یاریدەدری ئاسایشی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەسـتگیرکرد پاش ئەوەی ئاشکرابوو لە خۆپـیشاندانێکی ناڕەزایی لە پاریس لە دوو خۆپـیشاندەری دابوو
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا دەڵێت دادگایەکی تورکیا داوایەکی وڵاتەکەی ڕەتکردووەتەوە بۆ ڕادەستکردنی کەسێکی ئوسترالی کە ئەندامێکی ناسراوی داعش بووە
ڕێبەرێکی شیعەکانی عێراق داوای لە لایەنە سیاسیـیەکانی وڵاتەکەی کردووە وتووێژەکانیان ڕابگرن هەتا ئەو کاتەی داخوازیـیەکانی خۆپـیشاندەران بۆ باشکردنی خزمەتگوزاریـیەکان و زیادکردنی هەلی کار جێبەجێ دەکرێن
یەکێتی ئەوروپا دەستخۆشی لە تورکیا کرد بۆ بڕیاری لابردنی یاسای باری نائاسایی بەسەر وڵاتەکەدا، ئەمەش پاش دوو ساڵ لە سەپاندنی لە دوای هەوڵی کودەتاکە
دادگای باڵای ئیسپانیا دەڵێت ئەو دادوەرەی بەرپـرسە لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە هەوڵی جوداخوازیـیەکەی کەتەلۆنیا لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو، بڕیاری دا داوای ڕادەستکردنی کارلس پودگیمۆنت سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا و سەرکردەکانی دیکەی ئەو هەرێمە لە دەرەوە بکشێنێتەوە
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت شاندێکی ئەمەریکا کە پـێکهاتووە لە کاربەدەستانی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەو وڵاتە، دەگاتە ئەنکەرە بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی تورک لە بارەی سزاکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران
دادگایەکی تورکیا بۆ جاری سێـیەم بڕیاری دا ئەو قەشە ئەمەریکایـیەی لە ساڵی 2016 وە لە وڵاتەکەیان بە تۆمەتی سیخوڕی و لایەنگری فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان دەسـتگیرکراوە، لە زینداندا بهێڵڕێتەوە
کاربەدەستێکی ئێران دەڵێت ساڵی ڕابردوو دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 8 جار داوایکردبوو لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران کۆببێتەوە
ئۆفیسی فەرمانڕەوای هەرێمی سەریپولی باکوری ئەفغانستان دەڵێت چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی یەکێک لە سەرکردەکانی تاڵیبان لە هەرێمەکەیاندا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 15 کەس کوژراون و 5 کەسی دیکە برینداربوون
دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیـیە ئەمڕۆ سێشەممە سزای مەرگیان بەسەر 7 کەس جێبەجێکرد لەسەر تۆمەتی جیاجیا
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد وڵاتەکەی هەوڵ دەدات تورکیا قایل بکات دەسـتبەرداری کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 ی ڕووسیایی بێت و لە بەرامبەردا واشنتن سیستەمی بەرگری موشەکی پاتریۆتی ئەمەریکایی پـێبفرۆشێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش هەوڵ دەدەن شارۆچکەی هەجینی ژێر دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕزگاربکەن
سەرۆک ترامپ گەشبینی خۆی بە پەیوەندیـیەکانی ئایندەی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا دەربڕی و دەڵێت پـێشتر هەرگیز وەها خراپ نەبوو، بەڵام لە ئەمڕۆ لە پاش کۆبوونەوەی هێلسنگی گۆڕانکاری بەسەرهات
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکەیان پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە بەر لە کۆبوونەوەکەی هێلسنکی
ئێریتریا جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەثیوپـیا کردەوە، ئەمەش پاش 20 ساڵ لە شەڕ و ناکۆکی نێوانیان کە بەهۆیەوە بە دەیان هەزار کەس کوژران
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە کاری هاوبەشبکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی و هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەنی ئەم چەکە
زیاتر نیشـان بده