Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەمەریکا: تورکیا زۆر شت هەیە لە دەستی بدات ئەگەر قەشە ئەندرۆ ئازاد نەکات


کۆمسیاری کۆمیتەی ئەمەریکا بۆ ئازادیـیە ئاینیـیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەڵێت تورکیا زۆر شت هەیە لە دەستی بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپدا.

کریستینا ئاریاگا دی باکهۆڵز لە چاوپـێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە گوتی ئەوەی لە ئەنکەرە داوادەکرێت، ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ برەنسنە، ئەگەر نا ئەوا تورکیا زۆر لە ئەمەریکا زیاتر لەدەست دەدات.

گوتیشی تۆمەتی ئەفسانەیی کە لەسەر بنەمای گەواهیدانی نهێنی ئاڕاستەی قەشە ئەندرۆ کراون.

پاشان باسی لە ڕەوشی قەشە ئەندرۆ کرد و گوتی دەستبەسەرە و لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئەپارتمانێکی بچوکدایە کە هەموو دراوسێکانیان تورکن وە تاکە سەرچاوەی هەواڵ بۆیان دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتە، کە بە تێڕوانینی ئەو هانی توندوتیژی دەدەن، ئەمەش قەشە ئەندرۆ دەخاتە دۆخێکی زۆر مەترسیدارەوە.

داواشی لە ئەمەریکایـیەکان کرد گەشت بۆ تورکیا نەکەن، دەڵێت دۆخەکە لەوێ پارێزراو نیـیە.

دواتر گوتی تورکیا چیتر ئەو وڵاتە نیـیە ڕێز لە سەروەری یاسا بگرێت.

جێی ئاماژەیە کۆمیتەی ئەمەریکا بۆ ئازادیـیە ئاینیـیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەزگایەکی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکایە.

XS
SM
MD
LG