Accessibility links

کۆمەڵە کۆمپانیای دایملەری ئەڵمانی کارەکانی لە ئێران ڕادەگرێت


کۆمەڵە کۆمپانیای دایملەری ئەڵمانی بۆ پـیشەسازی ئۆتۆمبیل بڕیاری دا کارە بازرگانیـیەکانی لە ئێران ڕابگرێت پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزاکانی خۆی بەسەر تاراندا سەپاندەوە.

خانمە گوتەبێژی دایملەر ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی" بە پابەندبوون بە سزاکانی بەسەر تاراندا سەپێندراونەتەوە، کارەکانمان کە لە ئێران سنوورداریشن ڕاگرت."

گوتیشی لە نزیکەوە چاودێری پـێشهاتە سیاسیـیەکان دەکەن.

دایملەر بەم هەنگاوەی پـلانەکانی بۆ پەرەپـێدانی کارەکانی لە ئێران ڕاگرت. پـێشتر لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئێرانی گرێبەستی مۆرکرد بۆ بەستنی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری جۆری مارسیدس بێنز.

لە لایەکی دیکە کۆمەڵە کۆمپانیای PSA ی فەڕەنسایی ئەویش ڕایگەیاندووە شیانی زۆری هەیە کارەکانی لە ئێران ڕابگرێت، بەڵام کۆمپانیای ڕینۆی فەڕەنسایی کە هیچ فرۆشی لە بازاڕەکانی ئەمەریکا نیـیە دەڵێت سەرەڕای سزاکانی واشنتن بەسەر تاران ئەو لە کارەکانی لە ئێران بەردەوام دەبێت.

XS
SM
MD
LG