وەزارەتی ناوخۆی مەکەدۆنیا ڕایگەیاند پـۆلیسی وڵاتەکەی 7 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی شەڕکردن بۆ توندڕەوە ئیسلامیـیەکان لە عێراق و سوریا، دەڵێت دەستگیرکردنەکان بە هاوکاری زانیاری هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە لەگەڵ ڤیدیۆیەک کە تیایدا نیشان دەدرێت چەند کەسێک لە لایەن پـۆلیسەوە دەسـتگیرکراون و بەرەو بنکەیەکی پـۆلیس دەبرێن. دەڵێت ئەمانە شەڕیان بۆ توندڕەوە ئیسلامیـیەکان کردووە لە عێراق و سوریا.
دەسـتگیرکراوەکان لە نەتەوەی ئەلبانن، ئەوەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی مەکەدۆنیا پـێکدەهێنن. دەڵێن تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 41 ساڵە.
بەپـێی کاربەدەستانی مەکەدۆنیا مەزەندەدەکرێت زیاتر لە 100 مەکەدۆنی لە سوریا و عێراق شەڕیان بۆ داعش کردبێت وە هەتا ئێستا نزیکەی 20 کەسیان کوژرابن.