Accessibility links

ئەمەریکا سزای بانکێکی ڕووسیا دەدات لەسەر یارمەتیدانی کۆریای باکور


وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر بانکێکی ڕووسیا و دوو کۆمپانیا و کەسێک سەپاند بەهۆی یارمەتیدانی کۆریای باکور لە دەربازبوون لە سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینی لەسەر ماڵپەڕەکەی دەقی بڕیارەکەی بڵاوکردەوە، دەڵێت بانکی بازرگانی Agrosoyuz ی ڕووسیا و هەردوو کۆمپانیای Zhongsheng Dandong و Ungum و ڕی جۆنگ وۆن جێگری نوێنەری بانکی دراوی بیانی بنکە لە مۆسکۆ کارئاسانیان بۆ بانکی دراوی کۆریای باکور کردووە، بۆیە هەرچ سەروەت و سامانێکیان لە ئەمەریکا هەبێت، ئەوا سڕدەکرێن و نابێت هیچ ئەمەریکایـیەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

ستیفن مەنۆخن وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی واشنتن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی خۆی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر کۆریای باکور هەتا ئەو کاتەی بە تەواوی کۆتایی بە هەوڵەکانی دەهێنێت بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی.

لە 12 ی مانگی شەش، سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور ڕێکەوتنێکیان واژوکرد بۆ دەستبەرداربوونی کۆریای باکور لە چەکی ناوکی.

XS
SM
MD
LG