Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن لە پێناو ئازادکردنی ڕفێندراوەکانی سوەیدا ئامادەن ئاڵوگۆڕ لەگەڵ داعشدا بکەن


هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن لە پـێناو ئازادکردنی ئەو کەسە سیڤیلانەی داعش مانگی ڕابردوو لە پارێزگای سوەیدای باشوری وڵاتەکە ڕافاندونی، ئامادەن ئاڵوگۆڕ لەگەڵ داعشدا بکەن.

فەرماندەیەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوێنێ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند داعش لە 25 ی مانگی حەوت هێرشی کردە سەر سوەیدا و خەڵکی سیڤیلی دورزی کردە ئامانج، وە پاش ئەوەی کوشتنکاریەکی دڕندانەی لە ئەنجام دا، هەستا بە ڕفاندنی دەیان کەسی سیڤیلی بێ تاوان کە زۆربەی زۆریان ژن و منداڵن، بۆیە لە پـێناو ئازادکردنی ڕفێندراوەکان ئامادەن لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی داعش ئاڵوگۆڕیان پـێبکەن.

ئەم ڕاگەیاندنەی هێزەکانی سوریای دیموکرات پاش ئەوە دێت داعش کوڕێکی تەمەن 19 ساڵی خوێندکاری زانکۆی سەربڕی کە لەگەڵ دایکی لە گوندی شەبکی سوەیدا ڕفاندیانن.

جێی ئاماژەیە لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر پارێزگای سوەیدا لە مانگی ڕابردوو، زیاتر لە 250 کەس کوژران، لەوانە 139 کەسیان سیڤیل بوون. لەگەڵ ئەوەشدا داعش زیاتر لە 35 کەسی ڕفاند کە زۆریان ژن و منداڵن.

XS
SM
MD
LG