کچە چالاکەوانی ئێزیدی نادیە موڕاد و دێنس مەکوێگی پسپۆڕی نەخۆشی ئافرەتان کە چارەسەری قوربانییانی دەستدرێژی سێکسی دەکات لە کۆنگۆ، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیان بۆ ساڵی 2018 پێبەخشرا
دادگایەکی کۆریای باشور بڕیاری دا سەرۆکی پـێشووتری وڵاتەکەیان، ئەوەی لە ساڵی 2008 بۆ 2013 لەسەر دەسەڵات بوو، 15 ساڵ زیندانی بکرێت لەسەر تاوانی گەندەڵی
سەرۆکی پـۆلیسی نێودەوڵەتی (ئنتەرپـوڵ) بێسەروشوێن بووە و پـۆلیسی فەڕەنسا لێکۆڵینەوەی لەم بارەیەوە دەسـتپـێکردووە
سەرۆکی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت ئێران چەکی پـێشکەوتوو و مەترسیدار بۆ سوریا دەگوێزێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی عەرەبستانی سعودیـیەی بانگهێشتکرد تاوەکو لە بارەی بێسەروشوێنبوونی جەمال خاشقچی نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی سعودی پـرسیاری لێبکات
سەرۆک وەزیری بەریتانیا و هاوتا هۆڵەندیـیەکەی پـێکەوە ڕووسیایان تاوانبارکرد بە سووکایەتیکردن بە بەها جیهانیـیەکان لە ڕێگەی هاککردنی دامودەزگا نێودەوڵەتیـیەکانی وەکو ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی کە بارەگاکەی لە لاهایە
دەڵێن کەسێک کە پـێدەچوو چەکداربێت لە شوێنی حەوانەوەی گولەن لە ناوچەی سایڵرزبێرگی ویلایەتی پەنسلڤانیا نزیکبووتەوە و لە پاش تەقەی پاسەوانێکی شوێنەکە بە ئاسماندا کەسەکە هەڵهاتووە
مایک پەمپـێۆ ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی لە وەزارەتی دەرەوە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئێران ئەم پەیماننامەیەی بۆ بەرژەوەندیـیەکانی خۆی قۆستووەتەوە
کۆمەڵەی ماڵی ڕۆژنامەوانانی عەرەب لە تورکیا دەڵێت نووسەرێکی سعودی ناسراو بێ سەروشوێن بووە پاش ئەوەی چووەتە ناو کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری ئستەنبوڵ
دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای داوای لە ئەمەریکا کردووە ئەو سزایانەی لەسەر ئێران هەڵگرێت کە کاریگەری خراپـیان بەسەر کاڵا مرۆیی و هاتوچۆی ئاسمانی سیڤیلی هەیە
پەرلەمانی عێراق لە پـرۆسەیەکی هەڵبژاردندا سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژارد پاش ئەوەی لایەنە کوردیـیەکان لە نێو خۆیاندا لەسەر کاندیدێک کۆک نەبوون
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت هەرچەندە داعش لە دوایـین شوێنی ژێر دەستی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا شەڕێکی قورس دەکات، بەڵام لە کۆتایـیدا هەر شکست دەهێنێت
فەرماندەیەتی هێزەکانی لەشکری ئەمەریکا بۆ ئەفریکا دەڵێت بە هێرشێکی ئاسمانی 9 چەکداری گروپی ئەلشەبابی تێرۆرستیان کوشتووە و یەکێکی دیکەیان بریندارکردووە
فەڕەنسا سەروەت و سامانی دوو ئێرانی سڕکرد کە گومانیان لێدەکرێت بۆ ئتیڵاعاتی ئێران کاریان کردبێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێک لە کۆنگرەکەی موجاهیدینی خەلق لە نزیک پاریس، ئەوەی لە مانگی شەش بەڕێوەچوو
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی خوازیارە ئەمەریکا و ئێران کێشەکانیان لە ڕێگەی دانوستاندنەوە چارەسەربکەن تاوەکو گرژیـیەکان لە ناوچەکە کەمببنەوە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئامانجی وڵاتەکەی نەهێشتنی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە قەندیل و شەنگال.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئێران موشەکی گرتووەتە بارەگا و شوێنەکانی داعش لە ناوچەی هەجینی باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرئەزوری وڵاتەکە لە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەب گوتی دەبێت کارە شەڕانگێزیـیەکانی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕابگیرێن
بەپـێی دەزگای چاودێری جیۆلۆجی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوەڕاستی وڵاتی ئەندەنوسیای داوە
باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ عێراق پـلانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاوی خاوێن لە پارێزگای بەسڕەی باشوری عێراقدا
زیاتر نیشـان بده