Accessibility links

سەرۆکی تورکیا: ئامانجمان نەهێشتنی پەکەکەیە لە قەندیل و شەنگال


سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئامانجی وڵاتەکەی نەهێشتنی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە قەندیل و شەنگال.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی هیوای خواست پەکەکەش بە هەمان شێوەی داعش لەناوببرێت و گوتی تورکیا بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەی لە عێراق کۆنترۆڵکردووە کە پەکەکە تیایاندا چالاکە بووە. پاشان گوتی ئامانجیان "پاککردنەوەی" قەندیل و شەنگالە لە پەکەکە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد شەنگال وا دەبێتە قەندیلێکی دیکە.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی ئەردۆغان ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرتەوە لەسەر کەیسی دژی بانکی خەڵک Halkbank لە نیویۆرک و سەپاندنی سزای ئابوری ئەمەریکا بەسەر تورکیا لەسەر قەشە ئەندرۆ بڕەنس. گوتی ئەم ڕێگەیەی ئەمەریکا گرتوویەتەبەر لە مەودای مامناوەند و درێژدەمدا زیانی زیاتر بە ئەمەریکا دەگەیەنێت.

هاوکات ستایشی پەیوەندیـیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا کرد و گوتی قۆناغی زۆریان تێپەڕاندووە ولە داهاتوودا پتەوتر دەبێت.

XS
SM
MD
LG