Accessibility links

پەرلەمانی عێراق سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژارد


پەرلەمانی عێراق لە پـرۆسەیەکی هەڵبژاردندا سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژارد پاش ئەوەی لایەنە کوردیـیەکان لە نێو خۆیاندا لەسەر کاندیدێک کۆک نەبوون.

شەوی سێشەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا پـرۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوەبچێت و پـرسی سەرۆکایەتی یەکلابکرێتەوە. لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکە 18 کاندید هەبوون و لە ئەنجامدا بەرهەم ساڵح 165 دەنگی بەدەستهێنا و ڕکابەری سەرەکی فوئاد حسێن 89 دەنگ. بەمەش هیچ کام لە کاندیدەکان دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتارانیان بەدەست نەهێنا کە 302 ئەندام لە کۆی 329 ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق لەوێ ئامادەبوون.

هەرچەندە فوئاد حسێن بڕیاری کشانەوەی لە گەڕی دووەم دا، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان کشانەوەکەی ڕەتکردەوە و گەڕی دووەم بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا بەرهەم ساڵح 219 دەنگی بردەوە و فوئاد حسێن 22 دەنگی بەدەستهێنا. بەمەش بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێراق هەڵبژێردرا. پاشان سوێندی یاسایی خوارد. دەنگۆی ئەوەش هەیە عادل عەبدولمەهدی بۆ پـێکهێنانی حکومەت ڕاسپـێردرێت.

XS
SM
MD
LG