Accessibility links

ئەمەریکا: بە هێرشێکی ئاسمانی لە سۆماڵ 9 چەکداری گروپی شەباب کوژراون


فەرماندەیەتی هێزەکانی لەشکری ئەمەریکا بۆ ئەفریکا دەڵێت بە هێرشێکی ئاسمانی 9 چەکداری گروپی ئەلشەبابی تێرۆرستیان کوشتووە و یەکێکی دیکەیان بریندارکردووە.

فەرماندەیەتیـیەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا کە لەسەر تویتەرەکەی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سۆماڵ، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانیـیان ئەنجامداوە لە پاش ئەوەی چەکدارانی شەباب دوێنێ دووشەممە (1 ی مانگی دە) هێرشێکیان کردبووە سەر هێزەکانی حکومەتی سۆماڵ لە ناوچەیەک کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باکوری شاری کیسمایۆوە دورە.

هەروەها لە ڕاگەیاندنەکە ئاماژە بەوەش کراوە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانیـیەکە هیچ زیانێکی گیانی بەر خەڵکی سیڤیل نەکەوتووە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندەکە، هێزەکانی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی هەموو تواناکانیان بۆ پاراستنی ئەمەریکایـیەکان و نەهێشتنی هەڕەشە تێرۆرستیـیەکان.

XS
SM
MD
LG