Accessibility links

ماتیس: داعش شەڕێکی قورس دەکات بەڵام هەر شکست دەهێنێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت هەرچەندە داعش لە دوایـین شوێنی ژێر دەستی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا شەڕێکی قورس دەکات، بەڵام لە کۆتایـیدا هەر شکست دەهێنێت.

جەیمس ماتیس ئەمڕۆ سێشەممە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەمەی بۆ ڕۆژنامەوانان ڕاگەیاند و گوتی داعش تەنیا 2%ی ئەو ناوچانەی بەدەستەوە ماوە کە چەند ساڵێک پـێش ئێستا دەستی بەسەراگرتبوون، بۆیە خۆی لەو ناوچەیە توندکردووە. گوتیشی لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گومانی تێدا نیـیە لە کۆتایـیدا داعش هەر شکست دەهێنن، بەڵام کەمێک کاتی دەوێت.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی نۆوە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دەسـتپـێکردووە بۆ ڕزگارکردنی دوایـین ناوچەی ژێر دەستی داعش لە پارێزگای دێرزوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ڕووباری فورات.

ڕووبەری ناوچەکە نزیکەی 2 کیلۆمەتر بە 30 کیلۆمەتر دەبێت و شارۆچکەی هەجین تاکە گەورترین شوێنی دانیشتوانیەتی. بەپـێی زانیاریـیەکانی کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ داعش چەندان زیندانی لەو ناوچەیە هەیە و بە سەدان کەسیان تێدایە.

XS
SM
MD
LG