یه‌کشه‌مه کۆبونه‌ویه‌کی تایبه‌ت له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کرا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که، بۆ تاووتوێ کردنی به‌ره‌نجامی سه‌ردانی شاندی کوردی بۆ به‌غدا و گفت و گۆکانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا له‌سه‌ر کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
(پایزی عومری من) ناوی دیوانه شیعریه‌که‌ی ژاوێن شاڵییه که له ساڵی 2008 دا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق چاپی کردووه.
هه‌رچه‌نده زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ئه‌و ڕاستیه‌یان نه‌شاردۆته‌وه که له‌شکری عێراق خاوه‌نی ئه‌و توانایه نییه بتوانێت سنوره‌کانی وڵاته‌که بپارێزێت، به‌ڵام سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه شاخاویه‌کانی قه‌ندیل باشترین چاره‌سه‌ره بۆ گرفته ئاسایشیه‌کانی سه‌ر سنوره‌کانی عێراق.
په‌رله‌مانی عێراق داوا له حکومه‌تی وڵاته‌که ده‌کات هه‌وڵه‌کانی بخاته گه‌ڕ له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیه‌وه تا په‌رله‌مان و حکومه‌تی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی وڵاته‌که‌یان ڕابگرن بۆسه‌ر عێراق له سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه.
له ههنگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا ، نوسراوێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌گاته ئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای شاری خانه‌قین و فه‌رمانی ده‌داتێ تا هه‌رچی ئاڵایه‌کی کوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه حکومه‌تیه‌کان هه‌ڵدراون ، دابگیرێنه خواره‌وه.
کورده‌کانی سوریا نیگه‌رانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی نوێی سوریا که پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی وریا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له تورکیا دامه‌زرا.
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عێراقی له وڵاتانی ئه‌وروپاوه باسکردووه.
لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا کوژرانی مشعه‌ل ته‌ممۆ به ئه‌ڵقه‌یه‌ک داده‌نێن له‌و زنجیره پیلانه‌ی دژی گه‌لی کورد و ئایندهی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سوریادا له ئارادایه
دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا چونکه ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شدارییان تیادا نه‌کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌باح ئه‌لساعدی نه‌خرابووه کارنامه‌ی کۆبونه‌که‌وه.
فارس ته‌ممۆ ، ئه‌ندامی پارتی پێشڤه‌رۆ ی کورده‌کانی سوریا و کوڕی مشعه‌ل ته‌ممۆ که ڕۆژی هه‌ینی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له قامیشلو کوژرا زانیاری نوێ له‌سه‌ر کوشتنی باوکی باس ده‌کات.
هه‌روادێ و ڕۆڵی تورکیا له پشتیوانکردنی ئۆپزسیۆنی سوریادا زیاد ده‌کات و هاوکاتیش هه‌ندێک له لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی کوردی سوریا نیگه‌رانیان له لا دروستبووه.
هونه‌رمه‌ند ڕێکان ئه‌حمه‌د سه‌یدا له ساڵی 2009 دا خه‌ڵاتی لاوی ساڵی پێبه‌خشرا وه‌ک باشترین ئه‌کته‌ر و یه‌کێک له فلیمهکانیشی ( له ئینجانه‌دا ) خه‌ڵاتی باشترین بیرۆکه‌ی به ده‌ست هێناوه.
هه‌رچه‌نده وا بڕیار بوو له مانگی نۆی ڕابردوودا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکرێت ، به‌ڵام تازه به تازه به‌رنوسی پێشنیاز کراوی یاسای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا گفت و گۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌یشتونه‌ته به‌غدا به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی عێراقدا بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێسه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، به‌سه‌ردانێک له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه و به‌رنامه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و کاربه‌ده‌ستانی مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆکۆستدا کۆببێته‌وه.
شاندی په‌رله‌مانی عێراق پاش وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق و گه‌شبینیش ده‌ربڕدراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
وا بڕیاره شاندێکی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بچێت به‌ره‌و به‌غدا و وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مانی تورکیا ههنگاوێکی گونجاوی سیاسی بووه و ڕۆڵی خۆشی ده‌بێت له هاوسه‌نگی هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناو تورکیادا.
کورده‌کانی سوریا هاوکاتی ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب وڵاته‌که‌یانی گرتۆته‌وه ناڕه‌زاییان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئۆپزسیۆنی سوریا.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی کردنی شاندێکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی سه‌ردانێکی سێ ڕۆژیی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێکردووه.
زیاتر نیشـان بده