هه‌روادێ و ڕۆڵی تورکیا له پشتیوانکردنی ئۆپزسیۆنی سوریادا زیاد ده‌کات و هاوکاتیش هه‌ندێک له لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی کوردی سوریا نیگه‌رانیان له لا دروستبووه.
هێمن میرانی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت کورده‌کانی سوریا ترسیان له‌وه‌یه له ئایندهی وڵاته‌که‌دا له په‌راوێز بنرێن ، چونکه دۆسێی کورد له ئێران و تورکیا و سوریادا دۆسێیه‌کی هاوبه‌شه.
به‌ڕێز میرانی ده‌شڵێت له‌وه‌تای به‌هاری عه‌ره‌ب ده‌ستیپێکردووه تورکیا دوو هه‌ڵوێستی هه‌بووه و پاش سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شۆڕشانه هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کانی بگونجێنێت.
به‌ڵێن ساڵح، گفت وگۆی له‌گه‌ڵ هێمن میرانی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:52 خوله‌که.