په‌رله‌مانی عێراق داوا له حکومه‌تی وڵاته‌که ده‌کات هه‌وڵه‌کانی بخاته گه‌ڕ له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیه‌وه تا په‌رله‌مان و حکومه‌تی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی وڵاته‌که‌یان ڕابگرن بۆسه‌ر عێراق له سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه.
هاوکاتی ئه‌م داوایه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕایده‌گه‌یه‌نێت ناردنی له‌شکری عێراق بۆ ناوچه سنوریه‌کان باشترین ڕێگه چاره‌یه بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) وه‌ک مالیکی ده‌ڵێت بۆ ده‌رکردنی په‌که‌که له‌و ناوچانه‌ی لێین.
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده تێکڕاییه‌کی ده‌نگ هه‌بووه له ناو په‌رله‌ماندا بۆ ئه‌و داوایه له حکومه‌تی عێراق، به‌ڵام به ئاستی جیاواز جیاواز بووه له نێوان لایه‌نه‌کاندا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز جیهاد باس له‌وه‌ش ده‌کات که هه‌ندێک لایه‌ن له ناو په‌رله‌ماندا ناوی په‌که‌که‌یان وه‌ک تێرۆریست برد به‌ڵام هاوپه‌یمانی کوردستانی قه‌بوڵی نه‌کرد.
سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ژێر تۆپباران و بۆردومانی تورکیا و ئێراندان، به بیانوی لێدانی پژاک و په‌که‌که. ئه‌و هێرشانه بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی سیڤیل و ئاواره بوونی سه‌دان خێزانیش له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:11 خوله‌که.