لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا کوژرانی مشعه‌ل ته‌ممۆ به ئه‌ڵقه‌یه‌ک داده‌نێن له‌و زنجیره پیلانه‌ی دژی گه‌لی کورد و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سوریادا له ئارادایه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریای کردووه. کۆشکی سپی زۆر به توندی کوژرانه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی مشعه‌ل ته‌ممۆ ئیدانه ده‌کات.
به‌ڕێز ته‌ممۆ ، یه‌کێک بووه له‌و ڕێبه‌رانه‌ی کوردی سوریا که هه‌میشه خاوه‌نی هه‌ڵوێستی سیاسیانه‌ی خۆی بووه و به یه‌کێک له ده‌نگه ڕاشکاوه‌کانی کورد ناسراوه له ناو کورده‌کانی سوریادا.
له ساڵی 2007 دا هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سوریا ی به نومایشتێکی شانۆیی لێکچواندووه و ڕه‌خنه‌کانی له‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ر ته‌نها ڕژێمی سوریای نه‌ده‌گرته‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه کاندید کردبوو.
له مانگی 6 ی ساڵی 2011 ، به‌ڕێز ته‌ممۆ له زیندان ئازادکرا و گه‌ڕایه‌وه بۆ قامیشلو، له‌و ده‌مه‌دا که نزیکه‌ی سێ مانگێک بوو سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا ده‌ستی پێ‌کردبوو، دانوستاندنی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا ڕه‌ت ده‌کرده‌وه و جه‌ختیشی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کانیشدا ده‌کات.
به‌ڕێز ته‌ممۆ لێکدانه‌وه‌ی خۆشی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی تورکیا ده‌یخوازێت بیبینێت له‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتونیه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش سوریا.
ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به‌ڕێز ته‌ممۆیان له ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوشت له قامیشلو.
به‌ڵێن ساڵح، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیانه‌ی پێشتر له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ مشعه‌ل ته‌ممۆ کراون ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.
چه‌ند گفتوگۆیه‌کی پـێشـووی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ مشعه‌ل ته‌ممۆ: