دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا چونکه ئه‌ندامانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شدارییان تیادا نه‌کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌باح ئه‌لساعدی نه‌خرابووه کارنامه‌ی کۆبونه‌که‌وه.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵیت بانگهێشتکردنی هه‌ر په‌رله‌مانتارێک بۆ به‌رده‌م داداگا به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌کی یاسایی بێت پرۆسه‌یه‌کی سیاسیه.
داداگایه‌کی عێراقی فرمانی ده‌ستگیرکردنی سه‌باح ئه‌لساعدی ده‌رکردووه له‌سه‌ر داوایه‌کی ده‌وڵه‌تی یاسا به تاوانی ئه‌وه‌ی له لێدوانه‌کانیدا ناوبانگی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی زڕاندووه.
به‌ڕێز حه‌مه سدیق ده‌ڵێت، له ناو په‌رله‌ماندا هه‌ر په‌رله‌مانتارێک چی ده‌ڵێت لیپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ساعدی گوتوویه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان بووه کاتێ گوتوویه‌تی مالیکی به‌ره‌و دیکتاتۆری ده‌ڕوات و ده‌وڵه‌تیش ده‌وڵه‌تێکی گه‌نده‌ڵه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:03 خوله‌که.