هه‌رچه‌نده زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ئه‌و ڕاستیه‌یان نه‌شاردۆته‌وه که له‌شکری عێراق خاوه‌نی ئه‌و توانایه نییه بتوانێت سنوره‌کانی وڵاته‌که بپارێزێت، به‌ڵام نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه شاخاویه‌کانی قه‌ندیل باشترین چاره‌سه‌ره بۆ گرفته ئاسایشیه‌کانی سه‌ر سنوره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا (تورکیا و ئێران).
له‌وه‌تای ساڵی 2003 و ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن ، سنوره‌کانی عێراق واڵان و وه‌ک به‌رپرسانی عێراقی ئاماژه‌یان پێکردووه ، له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه چه‌ندان جۆری پێشێلکاری کراون به‌رامبه‌ر به وه‌ک ده‌ڵێن سه‌روه‌ریه‌کانی عێراق.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا گوتوویه‌تی نیازی ناردنی ئه‌و هێزانه‌ی وڵاته‌که‌ی به مه‌به‌ستی ده‌رکردنی گه‌ریلاکانی په‌که‌که و پژاکه له‌و ناوچانه‌دا.
موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق: نوری ئه‌لمالیکی وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیر مافی جوڵاندنی هێزه سه‌ربازیه‌کانی هه‌یه به‌پێی پێویست.
ئه‌لعه‌سکه‌ری خۆی لادا له‌وه‌ی زانیاری زیاتر بدات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌بوونی ڕێکه‌وتنێک له نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره، یانیش ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سیاسی یان ئاسایشی له پشت ئه‌و لێدوانه‌ی مالیکیه‌وه هه‌یه یان نا.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: هێشتا ناکرێت ئه‌وه‌ی مالیکی ڕایگه‌یاندووه وه‌ک بڕیار لێیبڕوانرێت و هه‌روه‌هاش ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت مه‌سه‌له‌کانی په‌که‌که و پژاک به به‌کارهێنانی هێز چاره‌سه‌ر ناکرێن.
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ده‌شێت مالیکی مه‌به‌ستی سیاسیانه‌شی هه‌بێت له‌و لێدوانه‌یدا.
ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار موحه‌مه‌د، به‌رپرسی دۆسێی ئێران و تورکیا له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه: عێراق ده‌خوازێت په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیداو ده‌شخوازێت هه‌رچی زیاتره پێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لاواز بکات.
ڕۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ: هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مالیکی ڕه‌هه‌ندی سیاسیانه‌ی هه‌یه و به‌دووریشی نازانم کاریگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی به‌سه‌ره‌وه بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ی وا بۆ ماوه‌یه‌که کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانه‌کانی خۆی ڕاگرتوه، به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامه له بۆردومانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
دۆزدار حه‌مۆ، وته‌بێژی باڵی سه‌ربازی پارتی کرێکارانی کوردستان: توانای بهرگهریکردن له خۆمانمان هه‌یه.
ڕۆژانه له عێراق خه‌ڵکی بێتاوانی سیڤیلی ده‌بنه قوربانی هێرشه تێرۆرکاریهکان و نه له‌شکری عێراق و نه هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ نه‌یانتوانیوه کۆنترۆڵی ئه‌و باره ئاسایشیه‌ی وڵاته‌که بکه‌ن، که‌چی ئێستا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق وا نیشانده‌دات له‌شکری وڵاته‌که‌ی ده‌توانێت ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ عێراقیش بپارێزێت.
هاوکاتیش زۆرێک له چاودێران وا له له‌شکری عێراق ده‌ڕوانن که له‌شکرێکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفه‌یی نه‌ک نیشتیمانی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:34 خوله‌که.