(پایزی عومری من) ناوی دیوانه شیعریه‌که‌ی ژاوێن شاڵییه که له ساڵی 2008 دا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق چاپی کردووه.
له شیعره‌کانیدا ژاوێن هه‌وڵ ده‌دات له چه‌مکی یاخی بوونه‌وه بڕوات به‌ره‌و که‌ناره ئارامه‌کانی پایز و له‌وێش به‌شوێن شیعری نوێی خۆیدا بگه‌ڕێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و دیوانه‌یدا ته‌واوی شیعره‌کانی له خۆ نه‌گرتووه که ده‌توانیت بڵێیت گوڵبژێرێکه لێیان، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ژاوێن شاڵی په‌شیمان بووبێته‌وه یان خۆی به خاوه‌نی ئه‌و شیعرانه نه‌زانێت که له دووتوێی دیوانه‌که‌یدا بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه.
نوسه‌ر و شاعیر دڵشادی عومه‌ر کاکی ده‌ڵێت ژاوێن شاڵی ئه‌وینێکی جوان ده‌کات له نێو شیعردا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 14:33 خوله‌که