نوینه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی تورکیادا پاش جه‌ند مانگی به‌شداری نه‌کردن له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا، ڕۆژی شه‌ممه سوێندی یاساییان خوارد و گه‌ڕانه‌وه ناو په‌رله‌مان.
ڕۆژنامه‌وانی لاو سازان مه‌نده‌لاوی له کتێبی هێلانه‌که‌م له کوردستان باس له ڕه‌وش و گوزه‌رانی لاوان و ناسنامه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی ده‌کات و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کان له هه‌نده‌رانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەرۆژنامەنوسان داوا دەكات وەك هه‌نگاوێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا ، لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که داوا یاساییەكانیان لەسەر رۆژنامه‌وانان بکشێننه‌وه.
کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشێلکاری سنوره‌کانی هه‌رێمـی کوردستانی عێراق و بێ له کاردانه‌وه‌یه‌کی شه‌رمنانه زیاتر ، حکومه‌تی عێراق هیچ هه‌ڵوێستێکی تری فه‌رمیانه‌ی نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ل و مه‌رجێکی سیاسی جیاواز له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه، ناکۆکیه‌کانی نێوان جه‌مسه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵکردنی شنه‌بای دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا (به‌هاری عه‌ره‌ب) که تائێستا ته‌نها وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه، وه‌ک زۆرێک له چاودێران جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی ئێران ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی نوێوه
له‌میانه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه سێ ڕۆژیه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکرد له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراقدا و هه‌روه‌هاش بار و گوزه‌رانی چالاکوانانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ ، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق (یونامی) ناڕه‌زایی هه‌بووه به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراقدا و به ڕه‌وشێکی زۆر خراپ ناودێر کراوه و هه‌روه‌هاش به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به داکۆکیکاران له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێن.
قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه ، هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌روادێ و چڕ ده‌بنه‌وه به‌لام هێشتا به‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
له زۆر بۆنه‌دا ئێران باس له مافی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کات و داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌کات له نه‌خشه‌ی جیهاندا، به‌ڵام سه‌رۆکی ئێران له وتاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیدا به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ باسی له دۆسێی فه‌له‌ستینیه‌کان نه‌کرد.
ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌کان وێڕای ناڕه‌زایی ئه‌مریکا به‌ڵام له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا داوای دان نانی کرد به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا و هه‌روه‌هاش داوای مافی ئه‌ندامێتی ته‌واو له یوئێندا.
ناکۆکی و ململانێی سیاسی ڕه‌وشێکی ناجێگیری له ژیانی سیاسی عێراقدا دروست کردووه و وه‌ک چۆن کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر باری ئاسایشی وڵاته‌که‌وه ئاوه‌هاش بۆته هۆکارێک بۆ پێشێلکردنی مافه ده‌ستوریه‌کانی وڵاتیانی عێراقی.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه کۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مساڵیش سه‌رۆکی ئێران به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا کرد و له وتاره‌که‌یدا خۆی لادا له‌وه‌ی باس له به‌هاری عه‌ره‌ب بکات.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به ئاماده بوونی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆببنه‌وه بۆ تاوتوێکردنی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی عێراق و به تایبه‌تیش ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
ده‌یان ڕۆژنامه‌وان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق که سه‌ربه كه‌ناڵی جودای ڕاگه‌یاندنن، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان هاوشێوه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری ئه‌وروپایی له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی یوئێندا چونه ده‌رێ له‌و ده‌مه‌دا که سه‌رۆکی ئێران وتاره‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد.
پێده‌چێت له به‌غدا لایه‌نی کوردی وه‌ک شوان ده‌روێش ده‌ڵێت زۆر جار ڕووبه‌ڕووی گله‌یی ببنه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌کوخۆی جێبه‌جێ ناکرێت.
له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای کێشه‌ی سیاسی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و لایه‌نی کوردی‌دا ، ڕایه‌ک هاتۆته ئاراوه که ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی ئه‌م کێشانه دروست ده‌کات بۆ فشار خستنه سه‌ر کورده‌کان تا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی تردا نه‌که‌ن.
کۆبونه‌وه‌کان له به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ی به‌غداش به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێک ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ک هێور بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که لێی بڕوانرێت.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێن هه‌وڵێک له ئاردایه تا کێشه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که له ناو په‌رله‌ماندا چاره‌سه‌ر بکرێن.
وا بڕیاره شاندێکی باڵا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بکات بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
زیاتر نیشـان بده