یه‌کشه‌مه کۆبونه‌ویه‌کی تایبه‌ت له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کرا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که، بۆ تاووتوێ کردنی به‌ره‌نجامی سه‌ردانی شاندی کوردی بۆ به‌غدا و گفت و گۆکانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا له‌سه‌ر کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت به‌گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و سه‌ردانه پۆزه‌تیف بوو وه شاندی کوردی توانیویه‌تی هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردیه‌کان به ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه چاره‌نوسسازه‌کان نیشانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بدات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، موحه‌مه‌د ڕه‌وف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه کراوه ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی کورد له به‌غدا به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دۆسێکانی تایبه‌ت به کورد ده‌جوڵێنن که‌متر توانیویانه کاتی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن تا بتوانن کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:03 خوله‌که.