فارس ته‌ممۆ ، ئه‌ندامی پارتی پێشڤه‌رۆ ی کورده‌کانی سوریا و کوڕی مشعه‌ل ته‌ممۆ که ڕۆژی هه‌ینی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له قامیشلو کوژرا زانیاری نوێ له‌سه‌ر کوشتنی باوکی باس ده‌کات.
فارس ته‌مۆ ده‌ڵێت کوژرانی مشعه‌ل ته‌ممۆ یانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شۆڕشی کوردان له سوریادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، فارس ته‌ممۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که مشعه‌ل ته‌ممۆ دانرابوو سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێک له خوله‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا بکات.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:15 خوله‌که.