کورده‌کانی سوریا هاوکاتی ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب وڵاته‌که‌یانی گرتۆته‌وه ناڕه‌زاییان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئۆپزسیۆنی سوریا.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که گه‌لی سوریا بڕیاری خۆی داوه بۆ له‌کار خستنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، به‌ڵام هێشتا ئۆپزسیۆنی سوریا که به ئۆپزسیۆنێکی کلاسیکی ناودێری ده‌کات ئه‌ڵته‌رناتیڤی نییه بۆ ڕژێمی سوریا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر نه‌بی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پارتیه سیاسیه کوردیه‌کانیش نه‌یانتوانیوه پرسی کورد له به‌رنامه‌کانی بۆ ئاینده‌ی سوریا هه‌ن بسه‌پێنن.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:59 خوله‌که.