په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عێراقی له وڵاتانی ئه‌وروپاوه باسکردووه.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه داواکراوه لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌ماندا و ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره کورده‌ی داوی باسکردنی ئه‌م بابه‌ته‌یان کردبوو ، به ته‌وای بابه‌ته‌که‌دا بچنه‌وه و ڕاپۆرتێکی نوێ ئاماده بکه‌ن، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ی خۆی بزانێت له ده‌می قسه کردن له‌گه‌ڵ وڵاتاندا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا تا پێی بڵێت چ جۆره هه‌ڵوێستێک پێویسته بگیرێته به‌ر.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی کردووه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.