هه‌رچه‌نده وا بڕیار بوو له مانگی نۆی ڕابردوودا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکرێت ، به‌ڵام تازه به تازه به‌رنوسی پێشنیاز کراوی یاسای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا گفت و گۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
پێده‌چێت هاوڕاییه‌ک هه‌بێت له ناو په‌رله‌ماندا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، جا ئایا به لیستی کراوه بێت یان به لیستی داخراو.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له هه‌ل و مه‌رجێکی سیاسی ته‌واو جودادا ده‌کرێت به به‌روارد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی قه‌یرانێکی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
سۆزان شیهاب، سه‌رۆکی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: ئه‌و ڕه‌وشه سیاسیه‌ی له پاش 17ی 2 ه‌وه له هه‌رێمه‌که‌دا هاتۆته ئاراوه هۆکار بووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان.
کاردۆ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم: ئه‌گه‌ر هاتوو پارێزگاکانی هه‌رێم جۆریک له سه‌ربه‌خۆییان هه‌بێت ئه‌وا ده‌شێت ڕۆڵی خۆی هه‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک له کێشه‌کاندا.
دکتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی، سه‌رۆکی لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: هێشتا دیار نییه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکاندا قه‌واره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌کان ده‌رده‌که‌وێت یان نا.
گه‌شه دارا حه‌فید، سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی خانمان: هه‌ڵبژاردن به لیستی کراوه کاریگه‌ریه‌کی خراپ ده‌کاته سه‌ر ڕێژه‌ی ژنان له ئه‌نجومه‌نه‌کاندا.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: پێم وانییه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ببنه مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه گرنگ نه‌بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:41 خوله‌که.