شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌یشتونه‌ته به‌غدا به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی عێراقدا بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێسه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕاسته ڕێ له‌وبڕوایه‌دایه بۆ لایه‌نی کوردی جیاوازی له نێوان ئه‌م کۆبونه‌وانه و ئه‌وانی پێشوتردا نین له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی پێشتر لایه‌نی کوردی پێشنیازی خۆی هه‌بووه (ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر) و گرێکوێره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی کرده‌وه.
ڕۆژنامه‌وان فریاد هیرانی ده‌شڵێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق زۆر لایه‌نی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێری پشتگوێ خستووه و تاکڕه‌وانه سه‌روسه‌ودای له پێکهێنانی حکومه‌تدا کردووه.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیرانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:03 خوله‌که.