هونه‌رمه‌ند ڕێکان ئه‌حمه‌د سه‌یدا له ساڵی 2009 دا خه‌ڵاتی لاوی ساڵی پێبه‌خشرا وه‌ک باشترین ئه‌کته‌ر و یه‌کێک له فلیمهکانیشی ( له ئینجانه‌دا ) خه‌ڵاتی باشترین بیرۆکه‌ی به ده‌ست هێناوه.
هونه‌رمه‌ند ڕێکان ئه‌حمه‌د، سه‌ره‌تاکانی ژیانی هونه‌ری خۆی له ڕێی شانۆوه ده‌ست پێده‌کات و ئێستاش ده‌خوازێت ئه‌و بیرۆکانه‌ی هه‌یه‌تی له ڕێی هونه‌ری سینه‌ماوه نومایشتیان بکات.له‌و نومایشته شانۆییانه‌ی هونه‌رمه‌ند ڕێکان ڕۆڵی سه‌ره‌کی تیا بینیون، مۆزه‌خانه، سیزیف و مه‌رگ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی وه‌ک عیسا ئازار درا، درۆکانی هینری عاشق و هه‌روه‌ها شانۆگه‌ریی ئۆتێللۆ.
هونه‌رمه‌ند ڕێکان ئه‌حمه‌د میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 13:41 خوله‌که.