له ههنگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا ، نوسراوێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌گاته ئۆفیسی فه‌رمانڕه‌وای شاری خانه‌قین و فه‌رمانی ده‌داتێ تا هه‌رچی ئاڵایه‌کی کوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه حکومه‌تیه‌کان هه‌ڵدراون ، دابگیرێنه خواره‌وه.
پێده‌چێت ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌می حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست به ئاڵاوه و وه‌ک هه‌ندێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت هه‌مان نوسراو بنێردرێت بۆ ئۆفیسه‌کانی تری شار و شارۆچکه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان.
ئه‌م فه‌رمانه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه له پاش کۆبوونه‌وه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا به پارتی ده‌عوه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقیشه‌وه.
له پاش ئه‌و کۆبونه‌وانه ئه‌م فه‌رمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چی ده‌دا به گوێی کورد له عێراقدا؟ یان ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌خاته به‌رده‌م چ جۆره شیانێکهوه؟ لێکدانه‌وه‌کان هه‌رچۆنێک بن، ئه‌ی ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان چ جۆره هه‌ڵوێستێکی هه‌بێت له به‌غدادا؟ ئایا بڕیارێکی له‌م شێوه‌یه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه که به دووریش نازانرێت بڕیاری تری جۆراو جۆری هاوشێوه‌شی به دوادا بێت، ده‌رفه‌ت بۆ دیالۆگ ده‌هێڵێته‌وه؟
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی خۆت له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانێت له‌و خانه‌یه‌ی خوراوه تێبینیـیه‌کانی خۆت بنووسیت.