دووه‌م ڤێستڤاڵی کولتوری گه‌لان له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیپێکرد.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتۆته تاران پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێران بۆ باشتر کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری قه‌یرانی سیاسی عێراقدا، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێک ڕووداوی ناوازه له وڵاته‌که‌دا ڕوویانداوه، وه‌ک هه‌واڵی کوده‌تای به‌عسیه‌کان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ بوون به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی عێراقێکی فێدراڵیدا.
کۆمکاری عه‌ره‌ب بڕیارێکی تری داوه تا جارێکی تریش نوێنه‌رێکی خۆی بنێرێت بۆ سوریا و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا تا ده‌ستبه‌رداری سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی بێت.
ناکرێت هه‌ر ته‌نها تاک ڕه‌هه‌ندانه سه‌یری به‌هاری عه‌ره‌ب بکرێت و وه‌ها دابنرێت که هه‌میشه به‌هاره و خه‌زان یان شه‌خته به‌ندی زستانه به‌خۆیه‌وه نابینێت.
ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌که‌ی تورکیا له‌ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌ستیپێکردووه ، پاش کوژرانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی 24 سه‌ربازی تورکیا له ناوچه‌ی چه‌لێ له ده‌ڤه‌ری هه‌کاری.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتوی ئیسلامی ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) کۆبونه‌وه‌ی خۆیان کرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که و هه‌روه‌هاش تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستاندنی پێنج قۆڵی.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بۆته‌وه.
ڕێبه‌رانی کاتی لیبیا به فه‌رمی کۆتای‌یان به قۆناغی شۆڕشی وڵاته‌که‌یان هێنا که بووه مایه‌ی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی 42 ساله‌ی دیکتاتۆریه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ئێران وه‌ک ده‌گوترێت ته‌رخان بووه بۆ باسکردنی چۆنیه‌تی به‌گژدا چونه‌وه‌ی تێرۆریزم. تورکیا به ولاتێکی سیکیولار و دیموکراسی و هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا ناسراوه له ناوچه‌که‌دا و هه‌رچی ئێرانیشه به وڵاتیکی پشتیوانکه‌ری تێرۆریزم ناودێر کراوه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه.
هونه‌ر به گشتی یه‌کێکه له‌و ژانره فه‌رهه‌نگیانه‌ی قسه و باس و نوسینی له‌سه‌ر هه‌ن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره فه‌رهه‌نگیه‌کانی تردا.
ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆیان خستۆته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان. تا ئێستا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست له‌کار کێشانه‌وانه نه‌دراوه.
له ده‌مێکدا گوتاری سیاسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی پێشوی وڵاته‌که مه‌سه‌له‌ی گۆڕانکاری بنچینه‌یی بوو له ده‌ستوری تورکیادا ، زۆرێک له نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی تورکیا به‌گژیدا چونه‌وه و به‌وه گوناهباریان ده‌کرد که ده‌خوازێت سیسته‌می سیکیولاریزمی وڵاته‌که بنکۆڵ بکات
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازی کۆبونه‌وه‌یه‌کی چوار قۆڵی ده‌کات له نێوان تورکیا ، ئێران، عه‌ره‌بستانی سعودیه و هه‌روه‌ها عێراقیش، به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌که.
ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق درێژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی دا بۆ گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر یاسای پارێزگاکان و پێشده‌چێت ئه‌و کۆبونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
کێشه سیاسیه‌کانی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و سنوری ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسای به‌زاندووه و ئاڵۆزیه‌کان ڕۆچۆته ناو لایه‌نه شیعه‌کان و ناو لایه‌نه سوننه‌کان و کورده‌کانیش ڕووبه‌ڕووی ناکۆکی زۆر بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
هاوکاتی کاردانه‌وه‌کان وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان له باڵه‌خانه حکومیه‌کانی شاری خانه‌قین، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه داکۆکی له‌و بڕیاره ده‌که‌ن و دانانی ئاڵای کوردستان له ناوچه جێناکۆکه‌کان به کارێکی نا ده‌ستوری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و نائارامیه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی دوا واده بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، باس و خواس هاتۆته ئاراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن چۆن ده‌بێت.
جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ده‌ڵێت ناردنی له‌شکری عێراق بۆ شاخه‌کانی قه‌ندیل هه‌رگیز یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ کۆتایی هێنان به کێشه ئاسایشیه‌کانی سنوره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران‌دا.
زیاتر نیشـان بده