کۆمکاری عه‌ره‌ب بڕیارێکی تری داوه تا جارێکی تریش نوێنه‌رێکی خۆی بنێرێت بۆ سوریا و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا تا ده‌ستبه‌رداری سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی بێت.
عه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت هه‌رگیز ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری سه‌رکوتکردن نابێت و پێویسته کۆمکاری عه‌ره‌ب بیر له هه‌نگاوی تر بکاته‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز یوسف ده‌شڵێت هه‌روادێ و خۆپیشاندان له شاری حه‌ڵه‌ب نزیک ده‌بێته‌وه و هه‌رجه‌نده ئه‌م شاره‌ی سوریا تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه وه‌ک پایته‌ختی ئابوری سوریا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:11 خوله‌که.