دووه‌م ڤێستڤاڵی کولتوری گه‌لان له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیپێکرد.
له‌م ڤێستڤاڵه‌دا شاندی هونه‌ری ده‌یان نه‌ته‌وه به‌شدارییان کردووه و وه‌ک چیرۆکنوس و هونه‌رمه‌ند عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕۆشنبیری ده‌ڵێت له زۆر ڕووه‌وه جیاوازی هه‌یه له نێوان ڤێستڤاڵی ئه‌مساڵ و پاردا.
هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا ڕۆژنامه‌وان گوڵباخ حه‌سه‌ن له شاری که‌لار تێبینی و سه‌رنجی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م ڤێستڤاڵه که ده‌شێت ببێته نه‌ریتێکی ساڵانه.
ڕۆژنامه‌وان گوڵباخ داواشی هه‌یه له ڕێکخه‌رانی ڤێستڤاڵه‌که.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 12:49 خوله‌که.