هاوکاتی کاردانه‌وه‌کان وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان له باڵه‌خانه حکومیه‌کانی شاری خانه‌قین، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه داکۆکی له‌و بڕیاره ده‌که‌ن و دانانی ئاڵای کوردستان له ناوچه جێناکۆکه‌کان به کارێکی نا ده‌ستوری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیس داوای ڕای وه‌زاره‌تی ناوخۆی کردووه له‌سه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، وه بڕیاره‌که بڕیاری سه‌ره‌ک وه‌زیر نییه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فواد مه‌عسومدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:31 خوله‌که.