کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ئێران وه‌ک ده‌گوترێت ته‌رخان بووه بۆ باسکردنی چۆنیه‌تی به‌گژدا چونه‌وه‌ی تێرۆریزم. تورکیا به ولاتێکی سیکیولار و دیموکراسی و هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا ناسراوه له ناوچه‌که‌دا و هه‌رچی ئێرانیشه به وڵاتیکی پشتیوانکه‌ری تێرۆریزم ناودێر کراوه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه.
تۆلین دۆلۆگلو ، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له تورکیا ده‌ڵێت تاران و ئانکه‌ره هه‌ردوکیان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه له دژایه‌تیکردنی په‌که‌که و پژاکدا، وه ده‌شڵێت پێده‌چێت واشنتۆن نیگه‌رانی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه تورکیا و ئێران بگه‌یه‌نیته یه‌ک.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاڵۆزبوونی ژینگه‌ی سیاسی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا، خانم دۆلۆگلو ده‌ڵێت مه‌خابن ئێستا مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیادا به‌گشتی وه‌ک مه‌سه‌له‌ی تێرۆر ناودێر ده‌کرێت، وێڕای ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن و ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش وا ده‌خوازێت کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زمانی کاردکردنیان بگۆڕن چونکه کاته‌که زۆر هه‌ستیاره و به تایبه‌تیش که تا کۆتایی ئه‌مساڵ هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌کشێنه‌وه.
به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ تۆلین دۆلۆگلو ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له تورکیا کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:01 خوله‌که.