هونه‌ر به گشتی یه‌کێکه له‌و ژانره فه‌رهه‌نگیانه‌ی قسه و باس و نوسینی له‌سه‌ر هه‌ن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره فه‌رهه‌نگیه‌کانی تردا.
وا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نووسی لاو لایان له‌م مه‌سه‌له‌یه کردۆته‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان له‌لای خۆیه‌وه له هه‌وڵدایه تا کتێبخانه‌ی کوردی به‌و جۆره کارانه‌ی خۆیان ئاشنا بکه‌ن.
یه‌کێک له‌و ڕۆژنامه‌نووسه چالاکانه ( مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه)یه و ژیانی ڕۆژنامه‌وانی خۆی ته‌رخانکردووه تا تایبه‌تمه‌ندێتیه‌که‌ی له بواری هونه‌ردا بێت.
ڕۆژنامه‌نووس مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه، ئێستا کتێبێکی نوێی ئاماده‌یه بۆ بڵاو کردنه‌وه به ناونیشانی بیۆگرافیای هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر. کتێبه‌که ژیاننامه‌ی زیاتر له 420 هونه‌رمه‌ندی پارێزگای هه‌ولێری له خۆ گرتووه.
مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌کات هه‌ندێک له هونه‌رمه‌ندان که‌مته‌رخه‌م بوون سه‌باره‌ت به دابینکردنی زانیاری.
مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه، میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 13:02 خوله‌که.