ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق درێژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی دا بۆ گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر یاسای پارێزگاکان و پێشده‌چێت ئه‌و کۆبونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت به‌ڵێ ناکۆکی هه‌ن له نێوان کوردستانی و ئۆپزسیۆندا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت "هه‌موو کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌و به‌رنوسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه هه‌یه به سازشکردنی سیاسیانه (ته‌وافوق) بێت"
گۆران ئازاد ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که چه‌ندێک بتوانرێت بۆچوونه یاساییه‌کان له یه‌ک نزیک ده‌کرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌توانرا ئه‌وا زۆرینه بڕیار ده‌دات.
به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ گۆران ئازاد کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:13 خوله‌که.