جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ده‌ڵێت ناردنی له‌شکری عێراق بۆ شاخه‌کانی قه‌ندیل هه‌رگیز یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ کۆتایی هێنان به کێشه ئاسایشیه‌کانی سنوره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران‌دا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هات که گوتبوی باشترین ڕێگا بۆ کۆتایی هێنانی قه‌یرانی ئاسایشی سه‌ر سنوره‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران‌دا، ناردنی له‌شکری عێراقه بۆ شاخه‌کانی قه‌ندیل و ده‌رکردنی په‌که‌که و پژاکه.
دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت ئه‌و دوو ڕاگه‌یاندنه که دژی یه‌کن له ناکۆکیه سیاسیه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
دکتۆر گۆران ده‌شڵێت ده‌شێت نوری ئه‌لمالیکی بیه‌وێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی وه‌ک فشار بۆ سه‌ر کورد به‌کاربێنێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.