ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌که‌ی تورکیا له‌ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ده‌ستیپێکردووه ، پاش کوژرانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی 24 سه‌ربازی تورکیا له ناوچه‌ی چه‌لێ له ده‌ڤه‌ری هه‌کاری.
ڕۆژ وڵات ، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان هه‌واڵی ده‌ستپێکردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌ی تورکیای بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا پشتڕاست کرده‌وه و ده‌شڵێت نزیکه‌ی هه‌زار سه‌ربازی تورکیا به چه‌کی قورسه‌وه سنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراقیان به‌زاندووه.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، ده‌مڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کی له‌لا نییه له‌سه‌ر سنور به‌زاندنی له‌شکری تورکیا و هه‌بوونی شه‌ڕ.
پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که له‌وه‌تای ساڵی 1984 ه‌وه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا و داوای خودموختاری ده‌کات بۆ کورده‌کانی تورکیا. له ئاکامی ئه‌و قه‌یرانه‌ش تا ئێستا ده‌یان هه‌زار که‌س له کورد و تورک کوژراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاندووه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ک چاو‌دێر باسی لێوه ده‌که‌ن هه‌نگاوه‌کان زۆر به کاوه‌خۆن و هه‌روه‌ها کورده‌کانی تورکیاش ده‌ڵێن میکانیزمه‌کانی جێبه‌جێکردن نادیارن له‌و پڕۆژه‌ی کرانه‌وه‌یه‌دا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ ڕۆژ وڵات ، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان ، وه جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، ده‌مڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:38 خوله‌که.