سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتۆته تاران پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێران بۆ باشتر کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه باری ئاسایشی به‌شیکی گرنگ ده‌بێت له وتووێژه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا.
نازم عومه‌ر، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت هاوکاریکردنی یه‌کدی و تێگه‌یشتن له ته‌واوی ڕه‌وشه‌که بارێکی سه‌قامگیر ده‌دات به سنوره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئێران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:59 خوله‌که.