له ده‌مێکدا گوتاری سیاسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی پێشوی وڵاته‌که مه‌سه‌له‌ی گۆڕانکاری بنچینه‌یی بوو له ده‌ستوری تورکیادا ، زۆرێک له نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی تورکیا به تایبه‌تیش دوو لایه‌نه سه‌رکیه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که جه‌هه‌په و مه‌هه‌په به‌گژیدا چونه‌وه و به‌وه گوناهباریان ده‌کرد که ده‌خوازێت سیسته‌می سیکیولاریزمی وڵاته‌که بنکۆڵ بکات.
ئه‌وه‌ی زۆرێک له چاودێران کۆک بوون له‌سه‌ری ئه‌وه‌بوو، ئه‌و گۆڕانکاریه‌ی ده‌ستوری تورکیایان ده‌به‌سته‌وه به‌و پڕۆژه‌ی کرانه‌وه‌یه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان هه‌یبوو بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
کورده‌کانیش بۆ خۆیان له تورکیادا نکوڵییان له‌و ڕاستیه نه‌کردووه ، که حکومه‌ته‌که‌ی ئاکه‌په جیاواز له حکومه‌ته‌کانی تری تورکیا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه له مێژینه‌یه‌ی کوردی داوه له ناو تورکیادا.
یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کان که وه‌ک ئاسته‌نگ لێی ده‌ڕوانرا به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ، ڕۆڵی له‌شکر و ژه‌نه‌راڵه‌کان بوو.
ئاکه‌په ، به هه‌ر مه‌به‌ستێک بووبێت، جا ئایا بۆ مه‌رامی تایبه‌تی ئه‌م پارتیه بووه که ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه، یان په‌یوه‌ندی هه‌بووه به ئه‌ندامێتی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خۆی نا بۆ په‌ڕ و باڵ کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌شکر و چه‌ندان ژهنهراڵیشی خستۆته به‌رده‌م دادگاکانی تورکیا.
یه‌کێک له‌و گرفتانه‌ی کورده‌کانی تورکیا هه‌یانبوو به‌رامبه‌ر به‌و کرانه‌وه‌یه، که به ئاشکرا باسیان لێوه ده‌کرد، میکانیزمه‌کانی جێبه‌جێکردن بوون.
له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌شدا که به پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردن ناسراوه، ده‌ستگیر کردن و سه‌رکوتکرنی ده‌نگی کورد له تورکیادا به‌رده‌وامی هه‌بووه.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆرێک له که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کورد و ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ( به‌ده‌په) چاوه‌ڕوانی دادگایی کردنن.
زۆر جاران ڕێبه‌رانی سیاسی تورکیا دانیان به‌و ڕاستیه‌دا ناوه که ئه‌زموونی ده‌یان ساڵی شه‌ڕ و توندوتیژی ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆیان پشتڕاست کردۆته‌وه به شه‌ڕ و توندوتیژی و به‌کارهێنانی له‌شکر کێشه‌ی کورد له تورکیادا چاره‌سه‌ر ناکرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی کرێکارانی کوردستان واته ( په‌که‌که ) چه‌ند جارێک ئاگر به‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه وه‌ک خواست باشی به‌رامبه‌ر به‌و کرانه‌وه‌یه‌ی له تورکیادا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد.
کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به دانپیانانی هه‌ردوو لا، کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی و نافه‌رمی ، وتووێژی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له نێوان په‌که‌که و ئاکه‌په دروستبوو، وه هیواکان بۆ چاره‌سه‌رکردن زۆر بوون.
به‌ڵام له چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه زمانی توندوتیژی زیاتر زاڵ بوو ، ڕووبه‌ری پانتایی هیواکانی به‌رته‌سک کرده‌وه.
کێیه ئاشتی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی ناوێت له تورکیادا؟ پارتی داد و گه‌شه پێدانه ناخوازێت هه‌نگاوی زیاتر بنێت ؟ یان په‌که‌که‌یه بڕوای به ئاشتی نه‌ماوه؟
ئا له‌م ڕه‌وشه‌ی پاش کوژرانهکانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ده‌یان سه‌ربازی تورکیا هاتۆته ئاراوه چۆن له مه‌سه‌له‌ی متمانه‌ی نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی تورکیا بڕوانرێت؟
ئێلنور چه‌ڤیک، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ له تورکیا: ئاڵۆزبوونی ئه‌م ڕه‌وشه له ئه‌ستۆی رادیکاڵه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تی تورکیا و ناو په‌که‌که‌شه.
مامه‌ند ڕۆژه، پسپۆڕی کاروباری تورکیا له نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی: له‌گه‌ڵ ئاڵۆز بوونی ڕه‌وشه‌که له تورکیادا ده‌ره‌نجامی نێگه‌تیڤانه دێنه ئاراوه یه‌ک له‌وانه کاڵ بوونه‌وه‌ی متمانه‌یه.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی: ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا له تورکیادا هاتۆته ئاراوه ده‌رفه‌ته‌کانی بۆ سه‌رکه‌وتنی دیالۆگ که‌م کردۆته‌وه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین: تورکیا ده‌خوازێت هه‌مان ئه‌زموونی ساڵانی 92 و 93 دووباره بکاته‌وه له شه‌ڕی په‌که‌که‌دا و ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم چووه سه‌ر ئێستا بۆی ناچێته سه‌ر.
ڕۆژ وڵات، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) : هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌شکری تورکیا نه‌هاتۆته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه و ده‌بێت کێشه‌ی کورد له تورکیادا به ڕێگه‌ی سیاسی و ئاشتی و دیموکراسی چاره‌سه‌ر بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 14:31 خوله‌که.