له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری قه‌یرانی سیاسی عێراقدا، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێک ڕووداوی ناوازه له وڵاته‌که‌دا ڕوویانداوه، وه‌ک هه‌واڵی کوده‌تای به‌عسیه‌کان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ بوون به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی عێراقێکی فێدراڵیدا.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ته‌واوی ڕووداوه‌کانی ئێستای عێراق وه‌ک په‌رچه‌کرداریان لێهاتووه به‌رامبه‌ر کسانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا، که بڕیاره تا کۆتایی ئه‌مساڵ وڵاته‌که جێبهێڵن.
دکتۆر ئه‌تروشی ده‌شڵێت دوو ڕێگه جاره له‌به‌رده‌م عێراقیه‌کاندایه بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که ، یه‌که‌میان پابه‌ند بوونه به ده‌ستوره‌وه و دووه‌میشیان جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتنی هه‌ولێره.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:01 خوله‌که.