لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتوی ئیسلامی ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) کۆبونه‌وه‌ی خۆیان کرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که و هه‌روه‌هاش تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستاندنی پێنج قۆڵی.
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت جۆرێک له سڕ بوون له ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه و زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار نه‌گونجاوه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌که.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌لی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق بار‌و دۆخی هه‌رێم خۆیه‌تی و ده‌شڵێت به‌ڵێ مه‌ترسی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌نده گه‌وره نین که خه‌ڵکی هه‌رێم نه‌توانێت ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.